بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە چاوپێکەوتنی ڕەزا ڕەحمەتیان بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردی، پشتیوانی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەم میدیایە ڕاگەیاند و هیوای خواست کە لە داهاتوویەکی نزیکدا پەیوەندییە بازرگانی، ئابوری و ڕۆشنبیرییەکانی سلێمانی و پارێزگا هاوسنورەکان لە ئێران بەرفراوانتر ببێت.
ناوبراو لەم پێناوەدا داوای پشتیوانیی بۆ دەزگای میدیایی جام کوردی کرد بە مەبەستی ڕاگەیاندن و پەرەپێدانی پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان./.