بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی بەرشلۆنه له یاری داهاتووی ئێل کلاسیکۆ لە درێسێکی تایبەت ڕوونوێنی. یانەی بەرشلۆنه چەند خولەکێک لەمەوبەر به فەرمی ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند. ئەمجارە یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە لە گەڵ یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژانی ئەمریکا هاوکاری بکات.
پێشتر کەسانی وەک درەیک، ڕۆسالیا، ڕۆلینگ ستۆنز، کارۆل جەی و کۆلدپلەی لە شێوەی ئەم هاوکارییە هاوبەشەدا ناسێنرابوون. ئەمجارە نۆرەی گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی تراڤیس سکۆتە. لە ئەلکلاسیکۆ، یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە درێسێک لەبەر دەکەن کە لۆگۆی Cactus Jack لەسەرە کە تراڤیس سکۆت درووستی کردووە.
ئەم درێسە لەوانەیە ببێتە درێسێکی مێژوویی، چونکە بەرشەلۆنە دەرفەتی ئەوەی هەیە پاڵەوانیەتی له لالیگا مسۆگەر بکات بە بردنەوەی لە ڕیال مەدرید لە ئێل کلاسیکۆ. ئەمەش وایکردووە ئەم یارییە بەرامبەر ڕیال مەدرید زۆر تایبەت بێت. یارییەکی زۆر گرنگ کە یانەی بەرشەلۆنه به درێسێکی نوێ و سەرنجڕاکێشەوه دەچێتە نێو یاریگا./.