بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا زایۆنیستەکان ئاشکرایان کردووە کە سوپای ئەو ڕژێمە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەیان هەزار کەس لە هێزی یەدەگی خۆی بانگهێشت دەکات تا بە پەرەپێدانی شەڕ لە کەرتی غەززە، حەماس ڕوبەڕوی گوشارێکی زۆر بکاتەوە.
ئامانجی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کەرتی غەززەیە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت دیلەکان ئازاد بکات و حەماس لەناو ببات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا ڕژێمی زایۆنیستی بە پاڵپشتی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە، شەڕێکی هەمەلایەنەی نامرۆڤانەی بە سەر غەززەدا سەپاندووە و لە ئازادکردنی دیلەکان و لەناوبردنی حەماس شکستی هێناوە./.