بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ئەکسیۆس لە سەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکی و دوو بەرپرسی عەرەبی ڕایگەیاندووە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەیدا بۆ سعوودیە، لە شاری ڕیاز لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بەشداری دەکات.
بڕیارە محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بانگهێشتی ڕیاز بکات.
ئەکسیۆس ڕایگەیاندووە کە ترەمپ 13 ی ئایار سەردانی سعوودیە دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە ترەمپ پاش ڕیاز بە مەبەستی کۆبوونەوە لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر، سەردانی دەوحە دەکات و پاشان لە 15 ی ئایار سەردانی ئیمارات دەکات و لە گەڵ محەممەد بن زاید ئالی نهیان سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە./.