بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مولێر لە یاری ڕۆژی هەینی بەرامبەر بۆخوم لە هەفتەی 32ی خولی بۆندسلیگادا تووشی پێکدادانێکی سەخت بوو. ئەم یانە ئەڵمانیە ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە.
لە بەیاننامەی یانەکەدا ڕاگەێندراوە: گۆڵپارێزەکەمان دوای پێکدادانەکە بێهۆش بوو. بۆ ماوەی 10 خولەک لە یاریگاکە چارەسەری پزیشکی بۆ کرا و دواتر بردرایە دەرەوەی یاریگا. هێشتا ڕوون نییە کێڤن مولێر بۆ ماوەی چەند هەفتە لە یارییەکان دوور دەکەوێتەوە.
هایدنهایم بە 26 خاڵ لە پلەی 16ی ریزبەندییە./.