بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی ڕایگەیاند کە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن، بەڵگەی بەهێزبوونی ئەنساروڵڵای یەمەنە بۆ کردنە ئامانجی بنکە سەربازییە پارێزراوەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین.
ناوبراو وتی: ئێمە هێزی خۆمان بۆ کردنە ئامانجی بەرژەوەندییە سەربازییەکقانی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی سەلماندووە و هیچ هێڵێکی سوورمان لە بەرەنگاربوونەوەی ئەواندا نییە.
هێرشە مووشەکییەکانی یەمەن ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری خستووەتە دڵی زایۆنیستەکانەوە و بەردەوام لە نێوان ماڵەکانیان و پەناگەکاندا لە هاتووچۆدان./.