بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنچیلۆتی هەفتەیەکی پڕ سەرقاڵی هەبوو. پێشتر چەند میدیای وەرزشی ئیتاڵی و ئیسپانیا ڕایانگەیاندبوو کە ڕاهێنەری ڕیال مەدرید لە لێواری واژۆکردنی گرێبەستە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل، بەڵام دواجار ئەنچیلۆتی دانوستانەکانی ڕاگرت.
ئێستا میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەنچیلۆتی نیگەرانە لەوەی نوێنەرانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل زانیاری نادرووستیان داوە بە میدیاکان و هەڕەشەی ڕەتکردنەوەی پێشنیارەکەیانی کردووە ئەگەر ئەو دەنگۆیانە نەوەستێنن. هەروەها نەیدەویست دۆخێکی ناڕوون و بێزارکەر لەگەڵ یانەکە درووست بکات، چونکە هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ماوە.
هەرچەندە هەمووان لەو باوەڕەدان کە ڕیال مەدرید بڕیاری گۆڕینی راهێنەری داوە لە هاویندا، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە بۆ ڕەتکردنەوەی گرێبەستێک کە تاوەکو حوزەیرانی 2026 بەردەوامە./.