بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە چیتر بەدوای هێرشبەرێکی نوێدا نییە بۆ ڕکابەریکردن یان جێگرتنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، چونکە فێران تۆرێس بە تەواوی خۆی لەگەڵ هێڵی هێرشبەردا گونجاندووە و 19 گۆڵ و 4 ئەسیستی گۆڵی تۆمارکردووە.
دوای پێکانی لیڤاندۆڤسکی لە کاتی گەڕانەوە بەرامبەر سێلتا، فێران تۆرێس لە دوو یاری گرنگی ئەم وەرزەدا بۆ بەرشەلۆنە گۆڵی تۆمارکرد. هەروەها بەرامبەر ئینتەر، بە جوڵەیەکی بوێرانە بەرگریکارانی بەجێهێشت و گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد. ئاستی فیران تۆرێس لەم وەرزەدا نایاب بوو.
لیڤاندۆڤسکی و فێران تۆرێس ئەوەندە باش بوون کە ئێستا یانەی بەرشەلۆنە تەرکیز لەسەر بەهێزکردنی هێڵی بەرگری و دامەزراندنی بەرگریکارێکی چەپ دەکات بۆ پاڵپشتیکردن له رافینیا./.