بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک لە ئێمە ناچارین بە درێژایی ژیانمان هەندێک دەرمان بەکار بهێنین و ناتوانین وازی لێبهێنین بەڵام هەندێک جار خواردنی دەرمان کێشە درووست دەکات و شارەزایان ئاگادارتان دەکەنەوە کە زیانی دەرمانەکە بزانن. ڕایانگەیاندووە کە ئەنجامدانی کارێکی دیاریکراو لەکاتی بەکارهێنانی حەب لەوانەیە زیان بە جگەر بگەیەنێت کە نابێت بەبێ ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشک ئەنجامی بدەیت.
نیوەکردنی حەبە لە ناوەڕاستەوە مەترسیدارە!
بەپێی هەواڵەکانی ئەم دواییە، نیوەی خەڵکی جیهان کاتێک دەیانەوێت حەب بخون لە ناوەڕاستەوە نیوەی دەکەن. لەڕاستیدا بەمەش دەیانەوێت پارەی زیاتر پاشەکەوت بکەن بەڵام وەک پێشتر چەندین جار گوتمان لە بواری تەندرووستیدا پسپۆڕان دەڵێن ئەم کارە لەوانەیە کاریگەری خراپی لەسەر جگەر هەبێت و باشترە حەبەکە بە نیوە نەخورێت مەگەر لەلایەن پزیشکەوە بنووسرێت.
هەرگیز حەب بۆ سێ بەش دابەش مەکەن!
هەندێک حەب وا درووست دەکرێن کە درەنگ لە جەستە هەڵمژرێن و زۆر هێواش کاریگەری دەکەن. کاتێک لەتیان دەکەیت یان دابەشیان دەکەیت بۆ سێ بەش، بڕی دەرمانەکە تێک دەچێت و لەوانەیە خێراتر هەڵمژرێت، کە مەترسیدارە چونکە پرۆسەی سروشتی حەبەکە تێک دەدات. ئەگەر بتەوێت بڕی حەبەکە بگۆڕیت، لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی جیدی جگەر./.