بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەرجەم چالاکی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان و ئەم وڵاتە قەدەغە کردووە.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان نووسینگەی گرووپی کۆماریخوازانی کوردستانی لە هەولێر داخستووە و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش سێ لایەنی کۆمەڵەی بۆ چۆڵکردنی کەمپەکانی زڕگوێز، زڕگوێزلە و بانەگەورە ئاگادار کردووتەوە و ماوەی دە ڕۆژی بۆ ئەوان دیاریکردووە کە بۆ کەمی سورداش بگوازرێنەوە.
جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی ئێران و عێراق لە هەرێمی کوردستان هەندێک جیاوازیی پێوە دەبینرێت. پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەولێر هێندە هەوڵی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی بۆ گرووپەکانی کۆمەڵە و پاک نەداوە و لە سلێمانی یەکێتی سێ لایەنی کۆمەڵەی ئاگادار کردووەتەوە کە کەمپەکانیان چۆڵ بکەن.
ئەوەی کە گرنگە، ئیرادەی ئێران و عێراقە بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوانیان لە هەرێمی کوردستان./.