بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای نەوت و غازی چین ناسراو بە جیۆ – جید پترۆلیۆم، قۆناغی یەکەمی گەڕان و پشکنینی لە ناوچەی نەوتخانەی خانەقین بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستە پێشکەوتووەکان بە کۆتایی گەیاند و لە قۆناغی دووەمدا لێدانی 8 بیری بۆ مەزندەکردنی ڕێژەی نەوتی یەدەگی ناوچەکە دەستپێدەکات.
جەواد فەیزوڵڵا قایمقامی قەزای خانەقین ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ عادل شمەری پارێزگاری دیالە سەبارەت بە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان قسەی کردووە و پارێزگار پاڵپشتی خۆیی بۆ جێبەجێکردنیان دەربڕیوە.
ناوچەی نەوتخانە بە یەکێک لە ناوچە کێشە لە سەرەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت./.