بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕۆژی یەک شەممە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیارەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ بەرفراوانترکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە غەززە، ڕایگەیاند کە بە دووبارەکردنەوەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەکان، گەمارۆی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە یەمەن داوا لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری فڕۆکەوانی دەکات کە گرنگی بە کات و بەرواری بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکەی یەمەن بدەن و سەرجەم گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکانی دوژمنی تاوانباری زایۆنیستی لە پێناو پاراستنی فڕۆکەکان و فەرمانبەرەکانیان ڕابگرن.
ئەنساروڵڵای یەمەن بە مووشەکێکی هایپەرسۆنیک فرۆکەخانەی بن گوریۆنی کردە ئامانج. هێرشەکەش بووە هۆی ڕاگرتنی چالاکی فڕۆکەخانەکە و ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوان زایۆنیستەکان./.