بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا بەنیازە بە یاوەری شاندێک سەردانی عێراق بکات. لەو سەردانەدا چەندین ڕێکەوتنی دووقۆڵی لە بوارە جیاجیاکان بە تایبەت لە بوارەکانی وزە و سەربازی و ئەمنی واژۆ دەکرێت.
بەرپرسێکی ئاگادار لە عێراق ڕایگەیاندووە کە مەکرۆن لە کۆنفرانسی بەغدا ئامادە دەبێت. کۆنفرانسی بەغدا لە ساڵانی 2021 و 2022 بە بەشداری سەرکردەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بەڕێوەچوو و بڕیار بوو سێهەم کۆنفرانس لە ساڵی 2023 بەڕێوەبچێت بەڵام بە هۆی شەڕی غەززەوە دواخرا.
ئەو بەرپرسە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە کۆنفرانسی بەغدا لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری فەرەنسا و سەرکردەی وڵاتانی دراوسێ بەڕێوەدەچێت./.