بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕاپۆرتێکی لە سەر هێرشە مووشەکییەکەی یەمەن بۆ سەر پایتەختی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئەو ڕژێمە لە خستنەخوارەوەی مووشەکەکە شکستی هێنا.
هێرشەکەی ئەنساروڵڵای یەمەن بووە هۆی ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن.
ڕژێمی زایۆنیستی ئاماری زیانە مرۆییەکانی ئەم هێرشەی شاردووەتەوە و چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بە برینداربوونی 6 کەس بە هۆی تەقینەوەی مووشەکەکەوە داوە.
هێرشە مووشەکییەکەی یەک شەممەی ئەنساروڵڵای یەمەن بووە چوارەمین هێرشی ئەو بزوتنەوەیە بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی./.