بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری راستی بەریتانی کە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپول تاوەکو 30 حوزەیرانی 2025 بەردەوامە، چەندین پێشنیاری لیڤەرپوڵی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتکردۆتەوە و ڕۆیشتنەکەی مسۆگەر دیارە. یانەی ڕیال مەدرید لە لێواری یەکلاییکردنەوەی گواستنەوەی ئەم یاریزانەیە، بەڵام وردەکارییەکانی کۆتایی و واژۆکردنی گرێبەستەکەی هێشتا ماوە.
هەرچەندە لیڤەرپول هیوایەکی کەمی هەیە بۆ هێشتنەوەی ئەم یاریزانە، بەڵام پێدەچێت ئامادەیە رۆیشتنی قبوڵ بکات بە مەرجێک ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بە فەرمی بڕیارەکەی بە یانەکە ڕابگەیەنێت. پەیوەندییەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپول دۆستانە دەمێنێتەوە بەڵام یانەکە نیگەرانە لەوەی یاریزانێکی سەرەکی لەدەست دەدات.
سەرنجڕاکێشە که بزانین یەکێک لە مەرجەکانی لیڤەرپول ئەوەیە کە ئارنۆڵد مووچەکەی لە مانگی حوزەیران پشتگوێ بخات کە نزیکەی 900 هەزار یۆرۆیە. ئەم مەرجە بەشێوەیەک تێچووی جیابوونەوەی ئارنۆڵد لە یانەکە مسۆگەر دەکات. لەلایەکی دیکەوە ڕیال مەدرید هیوادارە ئەم یاریزانە ئامادە بکات بۆ یاریی بەرامبەر هیلالی سعوودیە لە 18ی مانگی حوزەیران، بەتایبەت لەبەر پێکانی درێژخایەنی دانی کارڤاخال./.