بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چابی ئەلۆنسۆ ماوەیەکی زۆرە بە جێگرەوەی سەرەکی کارلۆ ئەنچیلۆتی دادەنرێت و ئێستا پێدەچێت گواستنەوەکە بەم زووانە بە فەرمی ئەنجامبدرێت. لە ڕیال مەدرید، ئەلۆنسۆ بە هەڵبژاردەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ ڕاهێنەرایەتی تیپەکە لە وەرزی داهاتوودا. ئەمە بەتایبەت دوای ئەو دەنگۆیانە پشتڕاستکرایەوە سەبارەت بە رێکەوتنی ئەنچیلۆتی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە.
هەرچەندە هێشتا گرێبەستەکە کۆتایی نەهاتووە و رەنگە بەهۆی هۆکاری داراییەوە ئەنجام نەدرێت، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر بڕیاری یانەی ڕیال نەبووە بۆ هەڵبژاردنی ئەلۆنسۆ. لە ئێستادا دانوستان لەگەڵ ئەلۆنسۆ بەردەوامە و تەنیا چەند وردەکاریەکی کەم ماوە. بەڵام لەناو یانەی ڕیال مەدرید، باوەڕێک هەیە کە ئەلۆنسۆ دەبێتە ڕاهێنەری داهاتوو./.