بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاندووە لە ساڵی 2020، کاتێک رۆبێرتۆ مانچینی هێشتا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتالیا بوو، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا هەوڵی جیدیدا بۆ ئەوەی ڕافینیا بۆ هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە یاری بکات. ڕافینیا کە ئەو کاتە لە خولی بەریتانیا یاری بۆ لیدز یۆنایتد دەکرد، خۆی پشتڕاستی کردەوە کە پەیوەندییەکی لەو شێوەیە هەبووە.
ڕافینیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەسەر ئەم بابەتە ڕایگەیاند: من زۆر نزیک بووم لە قبوڵکردنی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتالیا. تەنانەت دەمتوانی لە پاڵەوانێتی یۆرۆ بم کە ئەوان بردیانەوە. خەریک بوو ئامادە بووم. زۆر کەس لە هەڵبژاردەی ئیتالیا پەیوەندییان پێوە کردم. ستافی تەکنیکی ئیتاڵیا پرۆژەیەکی ناوازەیان کێشابوو کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام بەڵام هێشتا هیوام هەبوو درێسی بەرازیل لەبەر بکەم. من بەختەوەر بووم کە پاسپۆرتە ئیتاڵییەکەم لەکاتی خۆیدا نەگەیشت./.