بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلێکساندەر ئارنۆڵد دوای چەند مانگێک لە پێشبینی، بە فەرمی ڕایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا وەک یاریزانێکی ئازاد لیڤەرپول جێدەهێڵێت کاتێک گرێبەستەکەی کۆتایی دێت. دوای ئەوەی لەم وەرزەدا دووەم پاڵەوانێتی پرێمەرلیگ لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا و 350 یاری بۆ یانەکەی تێپەڕاند، ئێستا بڕیاری داوە ڕووبەڕووی کێشەیەکی نوێ ببێتەوە.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ناوی ئەم یاریزانە بەریتانیە چەندین جار لە پاڵ ناوی ڕیال مەدرید بیستراوە، گواستنەوەیەک کە ئەگەر کۆتایی پێهات ئەوا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەگەڵ جود بێلینگهام، کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر یاری دەکات. بەڵام ئەم بڕیارە کاردانەوەی توند و سۆزداری زۆرێک لە هاندەرانی لیڤەرپولی لێکەوتەوە.
یەکێک لە هاندەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاندووە: هەرگیز بیر لە گەڕانەوە مەکەرەوە! هاندەرێکی دیکه نووسیویەتی: ئەمە زۆر خراپە. نابێت یەک خولەک یاریی پێ بدەن. مەهێڵن لە دوایین یاریدا بێتە لای هاندەران. باشترە بەهیچ شێوەیەک نەیەیت.
ئەلێکساندەر ئارنۆڵد هەموو نازناوێکی بەدەستهێناوە بە درێسی لیڤەرپول: پرێمەرلیگ، چامپیۆنزلیگ، جامی یەکێتی بەریتانیا، جامی سوپەری ئەورووپا، جامی خێرخوازی و جامی جیهانی یانەکان./.