بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی عۆمان ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ئەنساروڵڵای یەمەن گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی ئاگربەست و بڕیارە هیچ کات یەکتر نەکەنە ئامانج و ئەمەش دەگاتە ئازادی دەریاوانی و ئاسانتربوونی هاتووچۆی کەشتییە بارهەڵگرەکان و بازرگانیی نێودەوڵەتی.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە لێدوانی حوسییەکان سەبارەت بە ڕاگرتنی هێرشەکانیان قبووڵ دەکات و بڕیاریداوە کە دەستبەجێ بۆردومانەکان ڕابگیرێت./.