بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەرچەندە ڕیال مەدرید وەرزێکی نائومێکەری هەبوو، بەڵام هێشتا هەموو هەوڵی خۆی لە یارییەکانی لالیگادا دەدات. بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوەکانی یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و پلانەکانی بەرشەلۆنە، چانسی ڕیاڵ مەدرید ئەوەندە خراپ نییە.
پێگەی ئێستایان لە ڕیزبەندیدا نەخوازراو نییە، بەڵام ئەو هەستە هێرشبەرانەی کە پێدەچوو لەبیرچووە ئێستا گەڕایەوە بۆ تیپەکە. بە بوونی گولەر لە یارییەکەدا، ڕیال مەدرید ئێستا خاڵێکی باشی هەیە. ئەنچیلۆتی ئەرکی داهێنەرانەی لە یاریی بەرامبەر سێلتا بە ئاردا گولەر سپارد و تیپەکەی سوودێکی باشی لەو بڕیارە وەرگرت.
ئاردا گولەر زۆر بە باشی لە یارییەکە هاتە دەرەوە و کاریگەری باشی لە ساتە گرنگەکاندا هەبوو. دوێنێ وادیاربوو مەسعود ئۆزیل گەڕابێتەوە بۆ ڕیال مەدرید. گولەر بەهرەیەکی تایبەتە و دەبێت بەم شێوەیە لێی تێبگەین. ئێل کلاسیکۆ دوایین هەلی ڕیال مەدریدە بۆ بەشداریکردن لە لالیگا. ئەنچیلۆتی لەگەڵ گولەر بەردەوام دەبێت کە پێشتر دوورخرابوو. ڕابردوو گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە داهاتووە./.