بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق بریک سەبارەت بە بەردەوامی و مەترسییەکانی شەڕی غەززە هۆشداریی داوە و ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی شکستی بە بزوتنەوەی حەماس نەهێناوە.
بریک ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە چەند بەرەیەوە ڕوبەڕوی شەڕ بووەتەوە و مەترسیدارتر ئەوەیە کە تووشی قەیرانێکی بەربڵاوی بێ متمانەیی ناوخۆیی بووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە نتانیاهۆ قومار بە چارەنووسی ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەکات و پێگەی نێودەوڵەتی ئەو ڕژێمە بە تایبەت لە ئەمریکا لاواز بووە./.