بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، روبن ئاموریم راهێنەری یانەی مانچستەر یۆنایتد دانی بەوەدا نا کە یانەکەی ئامادە نییە وەرزی داهاتوو لە هەمان کاتدا بەشداری لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بکات. سەرەڕای ئەم دانپێدانانەش جەختی لەوە کردەوە کە یاریزانەکان هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ بردنەوەی خولی ئەوروپا بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئامادەبوونیان لە چامپیۆنزلیگ مسۆگەر بکەن.
ئاموریم ڕایگەیاند: ئێمە ئامادە نین لەیەک کاتدا لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ یاری بکەین و ببینە تیپێکی ڕکابەر. ئێمە ئەمەش دەزانین، بەڵام دەبێت هەوڵ بدەین نازناوی ئەوروپا بەدەستبهێنین بۆ ئەوەی دیارییەک پێشکەش بە هاندەران بکەین و بگەینە چامپیۆنزلیگ. دوای ئەوە، کاتمان دەبێت بۆ ئامادەکردنی تیپەکە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم دوو پاڵەوانێتییەیە. بەڵێ، ئەمە کێشەیە، بەڵام بێگومان ئێمە دەمانەوێت بیبەینەوە./.