بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی حوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی سێ شەممە وتی کە پشتیوانی لە کەرتی غەززە بەردەوام دەبێت و وەڵامی ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێوەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت ئامادەی دەست لە کار کێشانەوەی بێت و وتی: تاوانەکانی نتانیاهۆی تیرۆریست شکستی هێناوە.
ئەلحوسی وتی کە تیرۆریزمی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، گەلی یەمەن ناترسێنێت./.