بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن هۆشدارییدا کە ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی هاوکێشەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەدات تا لەو ڕێگایەوە بەردەوام هێرش بکاتە سەر تەواوی وڵاتانی عەرەبی.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێرشە سەربازییەکانی ئێمە بۆ پشتیوانی لە غەززە و بەرگری لە خۆمان هیچ کات ڕاناوەستێت و لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆنیش پەشیمان نین و ئەمەش هێرشێک بۆ هۆشداری بووە و هێرشی نوێش بەڕێوەیە.
میدیاکانی ڕژیمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە شەوی دووشەممە فرۆکەکانی ئەم ڕژێمە هێرشیان کردووەتە سەر 9 ئامانج لە یەمەن./.