بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرکردەیەکی خۆڕاگریی فەڵەستین بە کەناڵی ئەلمەیادینی ڕاگەیاندووە کە حەماس لە ڕێگای نێوەندگێڕانەوە وەڵامی پێشنیارەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی داوەتەوە.
ئەو سەرکردەیە ڕایگەیاندووە کە حەماس بە ناوی خۆی و خۆڕاگری گەلی فەڵەستینەوە دژایەتی خۆیی بۆ پێشنیارەکەی ڕژێمی زایۆنیستی دەربڕیوە.
ڕاشیگەیاندووە کە کوشتار، کۆمەڵکوژی، ڕووخان و ئاوارەبوونی بەردەوام، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە دانوستانەکاندا جیدی نییە./.