بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی میدیایی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا ڕایگەیاندووە کە ئەحمەد شەرع ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی فەرەنسا دەکات.
کەناڵی جزیرە ڕایگەیاندووە کە ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆشکی ئیلیزێ پێشوازی لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا دەکات.
هەروەها سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە مەکرۆن لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ئەحمەد شەرع جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ سوریایەکی نوێ، ئازاد، سەقامگیر و خاوەن سەروەری بە بەشداری سەرجەم پێکهاتەکان دووپات دەکاتەوە./.