بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیاسەکردن بەناوبانگترین وەرزشە بەتایبەت بۆ وەرزشوانانی ناپیشەگەر. پیاسەکردن باشترین و ئاسانترین وەرزشە بۆ هەموو تەمەنەکان کە کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر باشترکردنی پرۆسەی ژیان و پاراستنی لەشجوانی. پیاسەکردن دوای خواردن خوراک شەکری خوێن ڕێکدەخات، پەستانی خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات، دڵڕاوکێ کەم دەکاتەوە و هەرس باشتر دەکات.
کاریگەرییەکانی پیاسه کردن دوای خواردن خوراک بریتین له:
1- دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و وزە زیاد دەکات
2- دابەزاندنی پەستانی خوێن و پاراستنی تەندرووستی دڵ
3- یارمەتیدەرە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کێش و میتابولیزمی باشتر
4- ڕێکخستنی شەکری خوێن و ڕێگریکردن لە دابەزینی لەناکاو
5- باشترکردنی پرۆسەی هەرس کردن و کەمکردنەوەی قورسایی گەدە./.