بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، برۆنۆ فێرناندێز کە بۆ دوو وەرزی دیکە گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یۆنایتد هەیە، یەکێکە لەو یاریزانانەی یانەی مانچستەر یۆنایتد کە ئاستەکەی لە تیپەکەدا زۆر باش بووە و ئەمەش وایکردووە کە یانەی هیلالی سعوودیە تەرکیز لەسەر ڕاکێشانی ئەم یاریزانە بکات.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتالی و پسپۆڕی گۆڕانکاری تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاندووە: هیلال زۆر گرنگی بە گرێبەست لەگەڵ برۆنۆ فێرناندێز دەدات و بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی دادەنێت لە وەرزی گۆرانکاری وەرزشی هاوینی ئەمساڵدا.
لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوبەرانی مانچستەر یۆنایتد برۆنۆ وەک ڕوبن ئاموریم بە گرنگ دەزانن بۆ ئەو پرۆژەیە کە بیری لێدەکەنەوە و دەیانەوێت بیهێڵنەوە. تا ئێستا هیچ دانوستاندنێک لەنێوان مانچستەر یۆنایتد و هیلال لەسەر ئەم یاریزانە پورتوگالییە نەکراوە و هیچ ئۆفەرێکیش نەدراوە. هیلال کە دوو وەرز لەمەوبەر سوور بوو لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ برۆنۆ فێرناندێز، ئامادەیە 120 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە مانچستەر یۆنایتد بکات بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە پورتوگالیە بکات./.