بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هیچ سزایەک نەبوو، قسەی ناشیرین نەبوو، هیچ ڕەخنەیەک نەبوو، و هیچ هەڵسوکەوتێکی نەرێنی نەبوو. خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە چوو بۆ ژووری خۆگۆڕین بۆ ئەوەی سوپاسی یاریزانەکان بکات بۆ هەوڵە زۆرەکانیان بەرامبەر ئینتەر.
لاپۆرتا بە یاریزانەکانی ڕایگەیاند: دەتوانن بە شانازییەوە یاریگا بەجێبهێڵن چونکە هاندەرانیش زۆر شانازیتان پێوە دەکەن. ئێمە ئەم ڕێگایە دووبارە دەکەینەوە و باشتر یاری دەکەین. ئەم پەیامەی سەرۆکی بەرشەلۆنە لە کاتێکی سەختدا بوو، چونکە تیپەکە لە خولەکی 92 بە ئەنجامی 3-2 لە ئینتەر پێشکەوت و لەسەر لێواری سەرکەوتن بوو بۆ کۆتایی.
لەگەڵ ئەوەشدا ستافی تەکنیکی هیوادارن ئەم توڕەیی و ناڕەحەتییە ببێتە هاندانێک بۆ یاریی ئێل کلاسیکۆی یەکشەممە. بردنەوە لە ڕیال مەدرید بە حەوت خاڵ نازناوی لالیگا مسۆگەر دەکات. ئەم سەرکەوتنە دەتوانێت وەرزێکی مێژوویی تەواو بکات بە بەدەستهێنانی سێ نازناو لە چوار نازناوەکە: لالیگا، جامی شای ئیسپانیا و جامی سوپەر./.