بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مانچستەر یۆنایتد هاوینێکی پڕ سەرقاڵی لە وەرزی گۆڕانکاریدا هەیە، چونکە ڕوبن ئاموریم پلانی هەیە دوای وەرزی نائومێدکەری 2024-2025 تیپەکەی بنیات بنێتەوە. یەکێک لەو شتانەی کە ئەم ڕاهێنەرە بەدوای بەهێزکردنیدا دەگەڕێت هێڵی هێرشبەریە.
ئێستا ڕاگەێندراوە کە ئاموریم لیستێکی چوار کەسی ئامادەکردووە بۆ وەرگرتنی یاریزانی هێڵی هێرشبەری. لە سەرووی لیستەکەدا ڤیکتۆر جۆکێرێش، هێرشبەری یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن دێت کە لەوکاتەوەی ئاموریم چووە پرێمەرلیگەوە چەندین جار ناوی لەپاڵ مانچستەر یۆنایتد بیستراوە.
بەڵام بژاردەیەکی گرنگی دیکە ڤیکتۆر ئۆسیمهنە. هەروەها ئۆسیمهن هاوینی رابردوو ئامانجی سەرەکی یۆنایتد و چێڵسی بوو، بەڵام بەهۆی ئەو نرخە زۆرەی کە ناپۆلی داوای دەکات و پەیوەندییە ساردەکانی نێوان ئەو و یانە ئیتاڵییەکە گواستنەوەکەی ئەنجام نەدرا و لە کۆتاییدا بە شێوەی قەرز چووەتە گەڵاتەسەرای. ئێستا دەوترێت ئەم یاریزانەش زۆر ئارەزووی لەبەرکردنی درێسی یۆنایتد دەکات و حەز دەکات ئەزموونی یاریکردن لە پرێمەرلیگ بەدەست بهێنێت لەژێر ڕاهێنەرایەتی ئەموریم./.