بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرشەلۆنە جارێکی دیکه سوور بوو لەسەر گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام بەداخەوە دۆڕا. ڕاستە تەنانەت بە ئامادەبوونی مێسی چەندین جار نەیانتوانی بگەنە یاری کۆتایی بەڵام لەگەڵ بوونی ئەو لە پێکهاتەدا، بەرشەلۆنە چوار یاری کۆتایی بەخۆیەوە بینیوە و هەموویانی بردووەتەوە.
ئەو ئامارەی کە کێشەیە بۆ بەرشەلۆنە، شکستهێنانە لە گەیشتن بە یاری کۆتایی لە 14 ساڵی ڕابردوودا. لە پێنج یاری قۆناغی پێش کۆتایی لەم ساڵانەدا، تەنیا یەک جار گەیشتوونەتە یاری کۆتایی (بەرامبەر بایرن میونشن لە 2014-2015). ئەم یانە بەرامبەر چێڵسی و بایرن و لیڤەرپول و ئینتەر شکستی هێناوە.
ئەرکی هانسی فلیک و بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو ئەوەیە کە بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ باشترین یاریزانانی گەنج وەک لامین یامال، پێدری، پاو کۆبارسی و ئەوانی دیکە هەوڵ بدەن بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ./.