بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاندەرانی یانەی نەسر تووڕەیی خۆیان لە سەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی یانەکە دەربڕی دوای دۆڕانێکی 3-2 بەرامبەر ئیتیحاد لە هەفتەی 30ی خولی پیشەگەری سعوودیە. بەم ئەنجامە یانەی نەسر دابەزی بۆ پلەی چوارەمی ڕێزەبەندی، هەرچەندە 60 خاڵی هەیە بەڵام دوورە لە خولی پاڵەوانێتییەکە. لەلایەکی دیکەوە ئیتیحاد بە 71 خاڵ هەنگاوێکی دیکەی لە پاڵەوانێتییەکە نزیک کردەوە.
زۆرێک لە هاندەران لەو باوەڕەدان کە ڕۆناڵدۆ بەشێکی گەورەی هەیە لە شکستەکانی تیپەکەی لەم وەرزەدا. چ بەهۆی هەڵسوکەوتی لەگەڵ هاوڕێکانی یان بەهۆی لەدەستدانی هەندێک هەلی گۆڵکردن. دوای دۆڕاندنەکە، هاندەرانی یانەی نەسر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکیان نووسی و ڕایانگەیاند: ئامادەبوونی رۆناڵدۆ قبوڵ ناکرێت. و داوای ڕۆیشتنی لە یانەکە دەکەن./.