بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فابیۆ کاناڤارۆ براوەی تۆپی زێڕین و ئەستێرەی پێشووی ناپۆلی و یۆڤانتۆس و ڕیال و ئینتەر، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان سەبارەت بە براوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین ڕایگەیاند: یاریی نێوان بەرشەلۆنە و ئینتەر زۆر هەستیار بوو. ئەگەر بەرشەلۆنە یارییەکە ببردایه و هەروەها ئەگەر یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگیشی ببردایه براوەی تۆپی زێڕین لامین یامال دەبوو.
ئاسانە بڵێین لە داهاتوودا تۆپی زێڕین دەباتەوە. ئێستاش بەرشەلۆنە بۆ ماوەی 20 ساڵ بەهرەیەکی ناوازەی هەیە. بەڵام ئەوە ئینتەرە کە دەگاتە یاری کۆتایی و ئەگەر بباتەوە دەبێت بگاتە یاریزانێکی ئینتەر. یامال سەرسوڕهێنەرە بەڵام هەموو کەسێک کاتی خۆی هەیە. بیستوومە کە ئەو لەگەل مارادۆنا بەراورد دەکرێت، بەڵام ئەگەر سەیری ڤیدیۆکان بکەین دەبینین کە ناوبژیوانان چەند کەم پارێزگارییان لە مارادۆنا کردووە./.