بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەیڤد بێکهام ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەریتانیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان باسی ئەو ڕۆژەی کرد کە بڕیار بوو لە مانچستەریۆنایتد بگوازرێتەوە بۆ بەرشەلۆنە، بەڵام خۆی دژی گواستنەوەکە بوو، چونکە هەمیشە خەونی بە لەبەرکردنی درێسی ڕیال مەدریدەوە دەبینی.
بێکهام سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: هەمیشە خۆشەویستترین تیپی من ڕیال مەدرید بوو. سەیرە کاتێک یۆنایتد جێهێشتم، دەبوایە بگوازمەوە بۆ بەرشەلۆنە. من لە پشوو بووم کاتێک پەیوەندیان پێوەکردم و وتیان یانەکە ڕازی بووە بمگوازێتەوە بۆ بەرشەلۆنە. منیش وەڵامم دایەوە: “ئەگەر ئەوان بیانەوێت من بفرۆشن، تەنیا یانە کە دەمەوێت پەیوەندی پێوە بکەم ڕیال مەدریدە. هەر لە منداڵییەوە خەونم بە یاریکردن بۆ ڕیال دەبینی. پێم وانەبوو یۆنایتد جێبهێڵم، بەڵام ئەگەر بمەوێت بڕۆم، دەمویست ڕیال مەدرید بێت./.