بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتی ئاهەنگگێڕانی هاندەرانی پاریس سانجێرمان لە ڕۆژی چوارشەممە، دوای ئەوەی تیپەکە گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە سێ هاندەردا. بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی پۆلیسی پاریس، ڕووداوەکە سێ کەسی بریندار کردووە کە یەکێکیان باری تەندرووستی خراپە.
لە کاتێکی شەودا، ئۆتۆمبێلێکی ڕەش لە شەقامی شانزلیزە خۆی کێشا بە سێ هاندەر کە ئاهەنگی سەرکەوتنی تیپەکەیان دەگێڕا. بەگوێرەی ڕۆژنامەکان، پۆلیسی پاریس و بەرپرسان هێشتا نەیانتوانیوە بزانن کە ئایا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ناسێنراوە یان نا. به ڵام دەگوترێت ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی پاریس سانجێرمان چوونە لای ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بووە هۆی ڕووداوەکە و ئاگریان تێبەردا./.