بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، «نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدار له‌گه‌ڵ «ماهر ئه‌لكه‌ره‌كى» كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌له‌ستين له هه‌ولێر، جه‌ختیان له پاراستنى مافى گه‌لى فه‌له‌ستين و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان و ئارامى و سه‌قامگيرى کرده‌وه.
«نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵيۆز «ماهر ئه‌لكه‌ره‌كى» Maher Al-Karaki كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌له‌ستين له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستين، دووپات كرده‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، «ماهر ئه‌لكه‌ره‌كى» خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه فه‌له‌ستين به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و دۆخى غه‌ززه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو، تيايدا جه‌خت له پاراستنى مافى گه‌لى فه‌له‌ستين و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان و ئارامى و سه‌قامگيرى، كرايه‌وه.
مه‌نسوور جیهانی