بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەوان داوای دەستبەجێ کردنەوەی دەروازەکان و چوونە ژوورەوەی بێ مەرجی خۆراک و یارمەتییە مرۆییەکانیان دەکەن .
ئەمە لە کاتێکدایە، حکوومەتی فەڵەستین برسیەتی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
محەمەد مستەفا، سەرۆک وەزیرانی فەڵەستین، دەربارەی تێکچوونی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد دەستبەجێ میکانیزمەکانیان چالاک بکەن و وەکوو ناوچەیەکی برسیەتی مامەڵە لەگەڵ کەرتی غەززەدا بکەن. داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ بکات، کە برسیکردنی وەک چەکی شەڕ قەدەغە دەکات، هەروەها هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەپێی پابەندبوونەکانیان و یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان، ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر و دان بە کارەسات و برسیەتیدا بنێن. حکوومەتی فەلەستین بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کردەی دوژمنکارانە و برسیەتیی دژی گەلەکەمان، هەروەها لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاردەکات بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هاووڵاتیانمان و گەیشتن بەهۆکارەکانی بووژانەوە و ئاوەدانکردنەوە .