بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئێن بی سی نیوز: ئەمریکا لە مانگی ئازارەوە نزیکەی دوو هەزار بۆمب و مووشەکی دژی خەڵکی یەمەن بەکارهێناوە، کە تێچووی زیاتر لە 775 ملیۆن دۆلار بووە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: سوپای ئەمریکا لانیکەم 75 مووشەکی تۆماهۆکی لە دژى هێزەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن بەکارهێناوە کە بەهاى هەریەکەیان نزیکەی یەک ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە
ئەو چەکانەی لە دژی یەمەن بەکارهێنران، 20 مووشەکی کروز بوون و نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلار تێچووەکەیان بووە.
ئەمریکا لانیکەم 10 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە بۆ گواستنەوەی دوو سیستەمی بەرگری موشەکی پاتریۆت لە رێگەی دەریاوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرخۆدانی گەلی یەمەن و ئەنساروڵڵا دژی ئەمریکا و شەڕ دژی ڕژێمی زایۆنی لە پشتیوانیی گەلی فەلەستین و غەززە بەردەوامە.