بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوای هەڕەشەکانی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ هێرشکردنەسەر ئێران، حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران پەیامێکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند،” لەشوێن خۆتان دانیشن و واز لە هەرەشەکردن بهێنن، هەزار موشەکمان ئامادەیە، هەڵەیەک بکەن دەرگای دۆزەختان بەڕودا دەکەینەوە “.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئامادەکارییەکی بەرفراوانیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیل کردوە، ئەگەر هەڵەیەک بکەن، روبەڕوی کارەساتیان دەکەنەوە .
سەرلەشكر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وتیشی: قسەیەكمان بۆ بەرپرسانی ئەمریكا هەیە، ئەگەر لە پرسی ئەتۆمیدا هەڕەشە بكەن، ئەوە بزانن ئێمە ئامادەین بۆ جەنگ.
وتیشی: ئێران بەدوای چەكی ئەتۆمییەوە نییەو لەناو باوەڕی سەربازیی خۆیدا سڕیویەتیەوە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ گەلی ئێران دەست لە مافەكانی خۆی هەڵناگرێت.
فەرماندە سەربازییەکەی ئێران ڕاشیگەیاند؛ ئیسرائیل بەئاڕاستەی جەنگ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەمریكا دەجوڵێنێت، ئەمریكاش دەزانێت جەنگ بۆ ئەو شكستە.