بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، «نێچيرڤان ئیدریس بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یامێکدا له تۆڕیی کۆمه‌ڵایه‌تی «ئێکس» نووسیوییه‌تی: بە ناوی هەرێمی كوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکه‌ش به قه‌داسه‌تی پاپا «لیۆی چواردەیەم» دەكەم بۆ هەڵبژاردنی وه‌ک ڕێبه‌ری نوێی كڵێسای كاتۆلیك. په‌یامی قه‌داسه‌تیان بۆ ئاشتی، بەزەیی و دادپەروەریی ئومێدبه‌خش بوو.
له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌ی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتووه: هه‌روه‌ها ڕێز له میراتی قووڵی پاپا فرا‌نسیسی کۆچکردوو ده‌گرم.
له به‌شی کۆتایی په‌یامه‌که‌ی «نێچيرڤان بارزانى» هاتووه: هەرێمی كوردستان، جه‌خت له پابەندیی پته‌وی خۆی بە پێكەوەژیان و ته‌بایی نێوان ئایینەكان ده‌کاته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
مه‌نسوور جیهانی