بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەکانی بێهروز کەمالوەندى گوتەبێژى ڕێکخراوی وزەى ئەتۆمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ میدیاى فەرمی وڵات لە وەڵامی مارکۆ رۆبێۆى وەزیری دەرەوەى ئەمریکایە کە گوتبووى، بەڵێ ئێران چەکى ئەتۆمی نییە بەڵام یۆرانیۆم دەپیتێنێت.
کەمالوەندى جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، بەلجیکا، هۆڵەندا، کۆریاى باشوور، ژاپۆن، ئەرجەنتین و ئەڵمانیا یۆرانیۆم دەپیتێنن و کێشەیان بۆ دروستناکەن بۆیە دەبێت بەرپرسانى ئەمریکی کاتێک لێدوان دەدەن وریابن و بزانن چیدەڵێن.
ئەم وتانە لە کاتێکدایە سبەی (یەکشەممە) گەڕی چوارەمی دانوستانی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان بە ناراستەوخۆ دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەى ئێران ئەمرۆ شەممە سەردانى سعودییە و قەتەر دەکات و چاوى بەگەورە بەرپرسان دەکەوێت و دواتر دەچێتە عومان و کۆبوونەوە ناڕاستەوخۆکە ئەنجام دەدەن.