بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆتاییدا یوڤێنتوس ئاماده یه بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئۆسیمهن پێشکەش بکات. لەگەڵ ئەوەشدا، یوڤێنتوس کارێکی ئاسانی لەبەردەمدا نییە، تەنانەت لەگەڵ ئەم ئۆفەرە گەورەدا، چونکە ڕکابەری یانە دەوڵەمەندەکانی وەک مانچستەر یۆنایتد و هیلالی سعوودیە دەکات.
نابێت ئەگەری مانەوەی ئۆسیمهن لە گەڵاتەسەرای فەرامۆش بکەین، کە لەوێ بە باشی جێگیر بووە و ئەستێرەی خۆشەویستی هاندەرانی ئەم یانەیە. لە 37 یاریدا 33 گۆڵ و 8 ئەسیستی گۆڵی بۆ ئەم تیپە تۆمارکردووە.
ئۆسیمهن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیاکان حەزی خۆی لە تیپی گەڵاتەسەرای دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە: دەزانم زۆر شت سەبارەت بە من دەگوترێت، بەڵام من تەرکیز لەسەر ئێستا دەکەم. من چێژ لەم ساتە وەردەگرم و هاندەران هەموو جارێک پشتگیریم دەکەن. لە کاتی گونجاودا، باشترین بڕیار بۆ هەمووان دەدرێت، بەڵام هەرچۆنێک بێت، گەڵاتەسەرای هەمیشە لە دڵمدا دەمێنێتەوە./.