بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلۆنسۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی بایرلیڤەرکوزن جێدەهێڵێت. ئەو بە فەرمی مەبەستی داهاتووی دیاری نەکردووە، بەڵام هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دەبێتە ڕاهێنەری داهاتووی ڕیال مەدرید.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەلۆنسۆ هێشتا وەرزێکی دیکەی ماوە لە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکوزن، چوونە ڕیزی ڕیال مەدرید بۆ ئەم یانە ئیسپانییە بەخۆڕایی نابێت. ئەمڕۆ میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕیال مەدرید پێویستە 5 بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بدات بە یانەی بایرلیڤەرکوزن بۆ کڕینی ئەلۆنسۆ.
بەڵام ئەم جیابوونەوەیە بەخۆڕایی نابێت و ڕیال دەبێت بڕێک پارە بدات بۆ تەواوکردنی ئەم گواستنەوەیە. هەرچەندە پێدەچێت پەیوەندی باشی نێوان بەڕێوەبەرانی ئەم دوو یانە وایکردووە هیچ کێشەیەکیان نەبێت سەبارەت بە پێدانی ئەو پارەیە و بە خێرایی لەسەر ئەم بابەتە بگەنە ڕێکەوتن./.