بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) بەرەو شاری جەددەی عەرەبستان بەڕێکەوت .
عێراقچی بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە پرسە دووقۆڵییەکان و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ بکەن.
وەزیری دەرەوەی کۆمار ئیسلامیی ئێران پاش عەرەبستان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی وتووێژی جیهانی ئێران و عەرەب، سەفەری دەوحە دەکات.
سەردانی سعودیە و دەوحە پیش دەستپێکردنی گەڕیی نوێی دانوستانی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و ئەمریکایە کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەبچێت.