بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوو ڕۆژ پێش ئەنجامدانی چوارەمین یاری ئێل کلاسیکۆی تۆپی پێی ئیسپانیا لەم وەرزەدا، کۆمپانیای پوما لە تۆپی تایبەتی ئەم یارییە ڕوونوێنی کرد. ئەم تۆپە دیزاینێکی داهێنەرانەی هەیە بە ڕەنگی سەرسوڕهێنەری وەک شین و مۆر و سوور و هەروەها لۆگۆی لالیگا و دەستەواژەی ئێل کلاسیکۆ لەسەری دەبینرێت. سەرەڕای ئەوەش، لۆگۆی کۆمپانیای پوما بە ڕەنگی ڕەش بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەری پیشان دەدرێت. بەگوێرەی کۆمپانیای پوما، ئەم تۆپە بەرزترین کوالیتی هەیە و تایبەتمەندی نایابی هەیە بۆ ئەنجامدانی یارییەکی گونجاو./.