بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فابریزیۆ ڕۆمانۆ گواستنەوەیەکی گەورەی ڕاگەیاند. مارتن زوبیمێندی کە بۆ یانەی ڕیال سۆسیداد یاری دەکات بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی جیهان دادەنرێت. بەمەش چەندین یانە گەورەی ئەوروپا لەوانە مانچستەریۆنایتد و بایرن میونشن چالاکانە هەوڵی ڕاکێشانی ئەو یاریزانە دەدەن.
پێشتر میدیا وەرزشییەکان رایانگەیاندبوو کە زوبیمێندی ئامانجی یەکەمی چابی ئەلۆنسۆیە لەگەڵ ڕیال مەدرید و ئەلۆنسۆ حەزێکی زۆری هەیە بۆ هێنانی ئەم یاریزانە. بەڵام فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتالی هەواڵی گواستنەوەی زوبیمێندی بۆ ئارسناڵ بڵاوکردەوە و نووسیویەتی ئەم یاریزانە ئیسپانییە بەرەو ئارسناڵ دەڕوات./.