بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەگەڵ گەیشتنی یۆرگن کڵۆپ بۆ لیڤەرپول لە ساڵی 2015، ڕاهێنەری پێشووی دۆرتمۆند دەستبەجێ دەستی کرد بە بنیاتنانەوەی بنەڕەتی تیپەکەی. یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئەم بنیاتنانەوەیە کڕینی مانێ بوو لە ساڵی 2016 و دواتر سەلاح لە ساڵی 2017. لەگەڵ ئەوەشدا، سەرەڕای چەندین سەرکەوتنی هاوبەش، ڕاپۆرتەکان بەردەوام ئاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندییەکانی نێوان سەلاح و مانێ زۆر گەرم و دۆستانە نەبووە.
سەلاح لەم دواییانەدا بۆ یەکەم جار لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤارێکی فەڕەنسی سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: بەڵێ، کێشە لە نێوان من و سادیۆدا هەبوو. بێگومان ئێمە تا کۆتایی پیشەگەر بووین و پێم وانییە ئەم کێشەیە کاریگەری لەسەر تیپەکە هەبێت. سروشتییە بۆ یاریزانێک بیەوێت زیاتر لەوەی کە هەییەتی بەدەست بهێنێت. ئەو پێشبڕکێکارە و من لەوە تێدەگەم. لە دەرەوەی یانەکە، ئێمە هەڵسوکەوتێکی زۆر دۆستانەمان نەبوو بەڵام هەمیشە ڕێزمان لە یەکتر دەگرت./.