بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق محەممەد باقری لە میانەی بەسەرکردنەوەی یەکە سەربازییەکانی پارێزگای هۆرمۆزگان وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەکن و بە دڵنیاییەوە کە هیچ هەڕەشەیەک بێ وەڵام نامێنێتەوە.
ناوبراو وتی: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و کەنداوی فارس لەوپەڕی ئامادەباشیدان./.