بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئینتەر جگە لە هەوڵدان بۆ دواخستنی ئاهەنگی پاڵەوانێتی ناپۆلی لە خولی ئیتالیا، ئامانجێکی دیکەی هەیە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر پاریس سانجێرمان: بەڕێوەبردنی وزەی یاریزان. هەر بەو هۆیەشەوە چەند یاریزانێکیش بانگهێشت نەکراون بۆ یاریی ئەمڕۆی بەرامبەر تۆرینۆ.
جگە لە لاوتارۆ مارتینێز، سێ یاریزانی سەرەکی دیکە لەم یارییەدا لەژێر چاودێری سیمۆن ئینزاگی ئامادە نابن. ئەم سێ کەسە بریتین لە هێنریخ مخیتاریان، داڤید فراتیسی و بنجامین پاڤارد. هیچ کام لەو سێ یاریزانە کێشەیەکی تایبەتیان نییە و چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو هەرسێکیان بگەڕێنەوە بۆ ڕاهێنانی وەرزشی تیپەکە.
مخیتاریان لە یاریی بەرامبەر بەرشەلۆنە ئاستێکی ناوازەی هەبوو، بەڵام ماندووبوونی ئەو لە ماسولکەی ڕانی راستیدا دیارە. داڤید فراتیسی هاوڕێی لە هێڵی ناوەڕاستدا لە چامپیۆنزلیگ لە ژێر کێشەدا یاریی کرد دوای ئەوەی تووشی پێکان بوو لە ناوچەی سکدا. پاڤاردیش هەمان بارودۆخی هەیە. ئەژنۆی چاک بووەتەوە، بەڵام ئەم بەرگریکارە پێویستە هەست بە ئاسوودەیی بکات و ئامادە بێت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی تیپەکە./.