بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەدنان سەراج ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەحمەد شەرع حکومەتی بەغدای ئاگادار کردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی بەشدار نابێت کە بڕیارە لە 17 ی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا داوای لێبوردنی کردووە و لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی بەشدار نابێت.
ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبومحەممەد جۆلانی بە تۆمەتی تیرۆر لە لایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوە و بانگهێشتکردنی بۆ بەغدا کاردانەوەی ناوخۆیی زۆری لێکەوتەوە.
دەوترێت کە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا سەرۆکایەتی شاندی ئەم وڵاتە لە لوتکەی عەرەبیی بەغدا دەکات./.